وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و دوو كاروانی تری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ ئه‌مشه‌و دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسكی بیلاڕووسیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان گه‌شتی یه‌كه‌می هێڵی ئاسمانی عێراقی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران دوای نیوه‌شه‌و ده‌گات و سه‌ره‌تاش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌نیشێت و دواتریش به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕێ ده‌كه‌وێ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ له‌نێو فڕۆكه‌كه 185 كۆچبه‌ر هه‌بن.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی دووه‌میش له كاتژمێره‌كانی داهاتوو به‌هه‌مانشێوه ژماره‌یه‌كی تری كۆچبه‌ران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
جێی باسه پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران كه له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبوو، گه‌ڕێنرانه‌وه عێراق كه ژماره‌یان 430 كۆچبه‌ر بوو، فڕۆكه‌كه سه‌ره‌تا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه و كۆچبه‌ره كورده‌كان دابه‌زین و دواتریش ڕووی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.