بارەگای بارزانی دوو پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك ئازاد جوندیانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك ئازاد جوندیانی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(رزگار رەشید ئاغا) ئامۆزای بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆست و ئاشنایانی خانەوادەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە رزگار بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ی تشرینی دووەمی 2021
......................……
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی بەختیار ئەبو بەكر عەبدوڵڵا تەپەڕەشی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی بەختیار ئەبو بەكر عەبدوڵڵا
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار كاك(بەختیار ئەبو بەكر تەپەڕەشی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە بەختیار بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە هەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.