Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:34

ناسا هه‌وڵی پاراستنی زه‌وی له‌ به‌ردێکی زه‌به‌لاح ده‌دات

کوردستان TV
100%

 

ئاژانسی ناسای ئەمریکی خەریکی پاراستنی زەوییە لە بەردێکی زەبەلاح، لە ڕێگەی گۆڕینی خولگەی بەردەکە.

ناسا دوێنێ سێشەممە کەشتییەکی ئاسمانی بەناوی دارت لە کالیفۆڕنیاوە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد بۆ گۆڕینی خولگەی ئەستێرەکە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ساینس ئەلێرت کەشتییە ئاسمانییەکە بەرەو دوو تەن دەڕوات کە ئەوانیش بەردێکی بچووکە بەناوی دیمرۆڤۆس و هەروەها هەسارەی دیدیمۆس.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە مانگە بچووکەکە قەبارەکەی نزیکەی یاریگایێکی تۆپی پێیە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلولی 2022ـدا بگاتە دارت.

ئێد رینۆڵدز بەڕێوەبەری پڕۆژەی دارت لە تاقیگەی فیزیایی جێبەجێکراوی زانکۆی جۆن هۆپکینس ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە بە قورسی لێی دەدەین، بەڵام بە ئۆتۆمبێلێکی زۆر بچووک لێی دەدەین.

لیندلی جۆنسن ئەفسەری بەرگری هەسارەیی گوتی: ئەمە تاقیکردنەوەیەکی باشە، چونکە ئێمە نامانەوێت هیچ تەنێک بەرەو زەوی بێت پێویستە ئەمە تاقی بکەینەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر ئەرکەکە سەربکەوێت، دارت ئەوە دەسەلمێنێت کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت ڕێگەی تەنە مەترسیدارەکان بەرەو زەوی بگۆڕێت و دووری بخاتەوە.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.