Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:27

لایه‌نگرانی بایدن له‌ ئه‌مه‌ریکا تا دێت که‌م ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه‌ ده‌زگای (NPR / Marist) ئه‌نجامیداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی 52%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دژی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان جۆ بایدنن له‌ پرسی ئابووریدا.

ڕاپرسییه‌كه‌ ده‌ری ده‌خات كه‌ ڕێژه‌ی 52%ی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا دژی بڕیاره‌كانی بایدنن سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئابووری، واته‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێژه‌ی لایه‌نگرانی سه‌رۆك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌.

ڕێژه‌ی 42%ی هاووڵاتییان هه‌وڵه‌كانی بایدنیان له‌ پرسی ئابووری وڵات به‌رز نرخاند، بێگومان ئه‌مه‌ش كه‌مترین ڕێژه‌ی لایه‌نگری بایدنه‌ له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته‌ سه‌رۆك، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی لایه‌نگران 54% بوو.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ژمارانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئیداره‌ی بایدن هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتوومه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه‌ پێشتر ‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مه‌یكاوه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشتووه‌ته‌ ترۆپك و ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌ كه‌ ڕێژه‌كه‌ 6.2% بووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.