فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا گرینگی پڕۆژەی جوتسایدی کەلار-کفری دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە ڕاپۆرتێکدا گرینگی پڕۆژەی کەلار-کفری خستەڕوو و ڕایگەیاند: جووتسایدی كه‌لار- كفری، یه‌كێكه له‌و پڕۆژە گرنگانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری تێدا دەکرێت و بڕیاریش وایە له ئایندەیەکی نزیکدا به ڕووی هاووڵاتیان بكرێته‌وه. لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونی دەکاتەوە کە پڕۆژەکە له ساڵی 2014 ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و چه‌ند هۆكارێكی دیكەوە كاركردن تێیدا وه‌ستا بوو و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له سۆنگه‌ی گرنگیدان به ڕێگە و بانه‌كان و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، كاركردن بۆ ته‌واوكردنی جووتسایدەکە ده‌ستی پێ كرده‌وه.
لە ڕاپۆرتەکەدا شکار عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە زانیارییه‌كانی ئه‌م پڕۆژە‌یه و قۆناغه‌كانی ته‌واوبوونی بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری خسته‌ڕوو و ڕایگەیاند: دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویست بوو ئه‌م ڕێگەیه ته‌واو بكرێت، چونكه سێكته‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا زۆر گرنگیی پێ دراوه، بۆیە ئێستا جووتسایدی كه‌لار- كفری له لایه‌ن كۆمپانیای هێكارەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە درێژی جووتسایدی كه‌لار- كفری 25 كیلۆمه‌تره و به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هەروەها قۆناغی یه‌كه‌می ڕێگاکه 100ـی كاره‌كانی ته‌واو بووه و قۆناغی دووه‌میشی تا ئێستا 93%ی جێبه‌جێ كراوە.
هەروەها سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە باسى لەوە کرد کە "ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌م قۆناغه‌دا كاری كۆنكرێتكردن و دانانی هێماكانی هاتووچۆ و چه‌ند كارێكی دیكه‌یه كه ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخان كردووه خه‌رجی بكات، تا به زوویی بە ڕووى هاووڵاتیان و شۆفێراندا بیکەینەوە".
ڕە‌خساندنی 200 هه‌لی كار:
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە "جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژە‌یه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه سوودی لێ وه‌ربگرن، یه‌كێك له‌و سوودانه‌ش ئه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌وه خه‌ڵكێك هه‌لی كاریان بۆ دەڕەخسێت و له‌م پڕۆژانه‌دا كار ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتییه‌كى دارایی بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان."
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: ''له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژە‌یه هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بووه زۆرترینی ئه‌وانه‌ی كار له‌م پڕۆژە‌یه‌دا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه بن، بۆیه توانیومانه له‌م پڕۆژە‌یه‌دا 200 هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه بڕە‌خسێنین.''
گوژمه‌ی ته‌رخانكراو 43 ملیار دیناره:
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی جووتسایدی كه‌لار- كفری زیاتر ڕاشیگەیاند، پڕۆژەکە له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 43 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستاش 38 ملیاری بۆ خه‌رج كراوه، ڕۆژانه له‌م پڕۆژە‌یه‌دا 100 ئامێر كاردەکەن، شەقامەکە له سێ چین قیڕ دروست كراوه و 900 هەزار مەترى دووجا قیری بۆ به‌كاربراوە. هەروەها له ژێره‌وەى قیڕەکەش 22 سانتیمەتر به‌ردی شكاوی تێكراوه. له‌م ڕێگایه‌شدا 11 سووڕانەوە (یوتێرن) دروست كراوه كه به هۆیانه‌وه گونده‌كانی دوانزە ئیمام و قه‌ره‌بڵاخ و كفری و كه‌لار به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگا كۆنه‌كەی كه‌لار- كفری یه‌كساید بوو چەندین رووداوی هاتووچۆ تیایدا ڕوویداوە وئومێد دەکرێت بە تەواوبوونی ئەو جووتسایدە، ڕووداوی هاتووچۆ تیایدا كه‌م بێته‌وه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕوونیشی کردەوە یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی جووتسایدی کەلار – کفری بەستنەوەی ئیدارەی گەرمیانە بە ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆیه له ئایندەدا كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاریی له ناوچه‌کە‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.