Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 08:35

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ئاگادارییەکی سەبارەت بە قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا بڵاو کردەوە.

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ زانینی چارەنووس و ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، نوێنەرایەتییەکەمان لە فەڕەنسا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی داد و پۆلیسی فەڕەنسی.

هەروەها ڕایگەیاند: ھاونیشتیمانیانی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی گومان دەکەن کەسوکاریان لەنێو یەختەکەدابوون یان ماوەیەکە ھەواڵییان نازانن دەتوانن لەرێگەی ئەو ئیمەیڵەی کە دایدەنێین پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی بتوانین بەدواداچوون بکەین بۆ زانییینی چارەنووسیان.

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا شێوازی پەیوەندیکردن پێیانەوە دەخاتەڕوو کە بەم شێوەیە دەکرێت:-

پەیوەندیکردن تەنھا لەرێگەی ئیمەیڵەوە دەبێت، لەناو ئیمەیڵەکە پێویستە ئەو زانیارییانە ھەبێت:

1- کۆپییەک لە پاسپۆرتی کۆچبەرەکە

2- کۆپییەک لە پاسپۆرتی دایک یاخود باوکی کۆچبەرەکە

3- وێنەیەکی رەنگاورەنگی کۆچبەرەکە

[email protected]

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.