Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 08:35

یەکێک لە قوربانیانی یەختە نقوم بووکەی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا خەڵکی دەڤەری سۆرانە

کوردستان TV
100%

باران نوری حەمەدەمین خەڵکی دەرگەڵەی دەڤەری سۆرانە، دەستگیرانداربوو، بە ئامانجی ئەوەی بگاتە لای دەستگیرانەکەی لە وڵاتی بەریتانیا ئەو ڕێگەیەی هەڵبژاردووە و ئەویش یەکێک بوو لە قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی فەڕەنسا-بەریتانیا.


کاروان ئەمجەد محەمەد کە هاووڵاتییەکی دەڤەری سۆرانە بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند:هەر کەسێک لە ژیانی خۆی بێزار نەبێت ئەو ڕێگە نەگریسە هەڵنابژێرێت، بۆیە لە ڕێگەی کوردستان تیڤیەوە داوا لە گەنجان بەتایبەتی و خەڵکی ناوچەکەم دەکەم بە هیچ شێوەیەک بیر لە ڕێگەی مان و نەمان نەکەنەوە، ڕاشیگەیاند چرکەیەکی ژیانی وڵاتەکەم لەمەودوا بە هەزار ساڵی ئەو شوێنە نادەم کە ناویان لێ ناوە بەهەشت.


کاروان گوتیشی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت دەکەم چاودێری ئەو پەیج و ئەکاونتانە بکەن کە لە سۆشیال میدیا بە فرت و فێڵ خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنن. 
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو ئەکاونتانە هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی ڕۆژانە فێڵ لە گەنجی ئەو وڵاتە بکەن، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دروستکراو ئەوروپا و گەیشتن بە ئەوروپا وەک بەهەشتی سەر دونیا نیشانی گەنجان دەدەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.