ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەناوی (ئۆمیکرۆن) دەناسێنێت کە جۆرێکی پەرەسەندووی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە و تایبەمەندییەکەی ئەوەیە کە خێراترە لە بڵاوبوونەوە و مەترسیدارتریشە.
ماریان ڤان کێرکۆڤ، بەڕێوەبەری کارگێری پەتای جیهانی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئەو جۆرە ڤایرۆسەی لە ئەفریقیا بڵاوبۆتەوە جۆرێکی مەترسیدار و بێزارکەرە، هەروەها ناوەکەی بە ئۆمیکرۆن ناساندووە.
کۆمەڵەی شارەزایان ڕایانگەیاند: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی بۆ یەکەم جار لە 24ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن ئەفریقیای باشوورەوە ئاگادر کرایەوە لە گۆڕان و پەرەسەندنی ڤایرۆسەکەیان کرد بۆ ئەم جۆرە نوێیە.
هەروەها ڕایگەیاند: ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بۆ یەکەم جار لە 9ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ تۆمار کراوە، کە جۆرێکی پەرەسەندووی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کرا کە هەموو ڤایرۆسەکان بە درێژایی کات دەگۆرێت، زۆربەی گۆڕانەکان کاریگەرییان لەسەر تایبەتمەندییەکانی ڤایرۆسەکە نییە، بەڵام هەندێک لە گۆڕانەکان دەتوانن کاریگەری لەسەر تایبەتمەندییەکانی ڤایرۆسەکە دروست بکەن و بۆ نموونە، ئاسانکاری بۆ بڵاوبوونەوەکەی بکەن یان قورسیی ئەو نەخۆشییە زیاد بکەن.
هەر سەبارەت بە ئۆمیکڕۆن، ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتۆتە چەندین وڵاتانی ئەوروپا و چەندین وڵاتیش بڕیاری داخستنی گەشتکردنیان بۆ بەشێک لە وڵاتەکانی ئەفریقیای باشوور داوە کە ئەم وڵاتانە دەگرێتەوە (بۆتسوانا، زیمبابۆی، نامیبیا، مالاوی، مۆزەمبیق، لیسۆتۆ و ئیسواتینی).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.