پڕۆژەیاسای بە جینۆسایدناساندنی گەلی کورد لە ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی فەڕەنسا دەنگی پێویستی بەدەست نەھێناو پەسەند نەکرا.
پەرلهمانی فهڕهنسا ئەمڕۆ ھەینی لهبارهی پرۆژەیاسایهكی تایبەت بە کۆمەڵکوژکرانی گەلی کورد لە ههرێمی کوردستان کۆبوویەوە و پرسی بە جینۆسایدناساندنی گەلی کورد خسترایە دەنگدانەوە.
خالید عەلی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا بۆ بەجینۆسایدناساندنی گەلی کورد لە ھەرێمی کوردستان، 26 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی فەڕەنسا ئامادەبوون.
ھەروەھا ڕایگەیاند: لە کۆی 26 پەرلەمانتار 17ـیان دژی پڕۆژەیاساکە بڕیاریاندا، تەنیا 9 لەوان دەنگیان بە پڕۆژەیاساکە دا.
جێی باسە پڕۆژەیاساکە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی فەڕەنسییەوە ئامادەکرابوو، بە سەرپەرشتی جۆن کریستڤ کە سەرۆکی پارتەکەیە، کە چەندین بەڵگە و دۆکیۆمێنت سەبارەت بە کۆمەڵکوژرانی گەلی کورد لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ھاوپێچ کرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.