له ده‌ستپێكی گه‌ری پازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو له‌سه‌ر یاریگای خۆی دوو خالی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی گرانادای میوانی له ده‌ستدا.
یارییه‌كه له‌هه‌رێمی باسك و له‌سه‌ر یاریگای سان مامێس به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی ده رائوول گارسیای ئیسپانی به تۆمار كردنی گۆلێك میوانداره‌كانی له یاریه‌كه پێشخست ، به‌لام وه‌لامی میوانه‌كان خێرا‌و به‌هێزتر بوو ، له خوله‌كی بیست و پێنج داروین ماتشیسی ڤه‌نزوێللی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ گرانادا تۆمار كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
نۆ خولهك دواتر خۆرخی مۆلینای ئیسپانی به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م میوانه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست.
له گێمی دووه‌م ئه‌تله‌تیك بلباوو له‌هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوو بۆیه فشاره‌كانی بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌ی چرتركرد بۆیه به‌هۆی به‌هێزی فشاره‌كان له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش یاریزانی پرتوگالی و یانه‌ی گرانادا لویس ماكسیملیانۆ به‌هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی له‌سوودی بلباوو یه‌كسان كرده‌وه .
له دوا خوله‌كی یاریش ناوبژیوان به‌كارتی سوور یاریزانی یانه‌ی بلباو ئینیگۆ مارتێنێز كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، ئه‌تله‌تیك بلباو تووشی هه‌شته‌م یه‌كسان بوون هات له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به بیست خال خانه‌ی هه‌شته‌می گرتووه .
یانه‌ی گراناداش شه‌شه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و خاوه‌نی دوازده خاله له خانه‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له لالیگادا ئه‌تله‌تیک بلباو و گرانادا یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.