له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی سێزده‌هه‌مینی ركابه‌ریه‌كانی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی شتوتگارت میوانداری یانه‌ی ماینزی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مارسیدس بێنز ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، خاوه‌ن مال بیست و یه‌ك خوله‌كیان پێویست بوو تا گۆلی یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن كاتێك یاریزانی ژاپۆنی هیرۆكی ئیتۆ گۆلێكی له سوودی شتوتگارت تۆمار كرد .
میوانه‌كان له هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوون له خوله‌كی سی و نۆ ئه‌لیكسانده‌ر هاكی ئه‌لمانی به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوولا له‌هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی دیكه‌دا بوون له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك بۆرنا سۆسای كرواتی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی یاریه‌كه‌ی له‌سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی شتوتگارت سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ خانه‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی یانه‌ی ماینزیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی هه‌ژده خاله‌و له‌پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له بۆندس لیگادا شتوتگارت سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ماینز تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.