بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەم، 425 کۆچبەری دیکە له مینسكی پایتهختی بێلارووسهوه گهیشتنهوه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دێت بۆ کارئاسانیکردنی گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووس و پوڵەندا گیریان خواردووە و ماونەتەوە.
شایەنی باسە، لە 18ی مانگەوە ئەمە چوارەمین کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەرانە و تا ئێستا نزیکەی 1500 کۆچبەر بە هەوڵ و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق، گەڕانەوەی دڵخوازانەی کۆچبەرانیش بەردەوامی هەیە.
425 کۆچبەری دیکە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.