Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 06:57

سه‌رۆک بارزانی و کونسوڵی گشتی ئوردون بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌که‌یان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن لە هەولێر دەکات  
ڕۆژی شەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فواد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی ئوردون لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئوردون لە هەولێر پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەدیهێنانی سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێمی کوردستان هەبوو. هەروەها قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆرستانی داعش بەرز نرخاند و سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە سینگفراوانی میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی کردووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیە وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و شانشینی ئوردون و دۆستایەتیی دێرینی سەرکردایەتی هەردولا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.