Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 05:19

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانی بەریتانی - عێراقی دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 27ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییەکانی ئەنجومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. 
سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، دووپاتیشی کردەوە کە ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.