به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان رێزدار مه‌سرور بارزانی، لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد ،به شكۆوه یادی شاعیره غه‌مگینه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كاته‌وه،یادكردنه‌وه‌ی جه‌لالی مه‌له‌كشا، ڕێزلێنانه له شیعری شۆڕشگێڕی و نوێبوونه‌وه. ڕێزلێنانه له به‌خشش و ئه‌فراندن و به‌رده‌وام بوون، یادكردنه‌وه‌ی شاعیرێكی تووڕه و یاخییه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رباری چه‌ند كورته وتارێك، له نێوانیاندا وتاری بنه‌ماڵه‌ی مه‌له‌كشا، كورته فلیمێكی دیكۆمێنتاری له باره‌ی ژیان و به‌رهه‌می مه‌له‌كشا، دوو كورته لێكۆڵینه‌وه له شیعره‌كانی مه‌له‌كشا، پێشكه‌شكردنی سێ كتێبی تازه به ئاماده‌بووان، ئه‌وانیش بریتین له:
1-زڕه‌ی زنجیری وشه دیله‌كان - كۆی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی جه‌لالی مهلهكشایه.
2- گوێژه‌ڵ - چیرۆك، نووسینی مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی ـ وه‌رگێرانی جه‌لالی مه‌له‌كشا.
3- جلالی مه‌له‌كشا له ئه‌ده‌بی كوردیدا ـ لێكۆڵینه‌وه ـ به‌پێنووسی كۆمه‌له نووسه‌رێك.
ڕۆژ: یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٢٨
كات: ٣:٣٠ی ئێواره
شوێن: هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان- هۆڵی پێشه‌وا
ئا- كامران
سبه‌ی به چاودێری مه‌سرور بارزانی یادی شاعیری شۆرشگێر "جه‌لالی مه‌له‌کشا" ده‌کرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.