Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 05:19

مه‌سرور بارزانی بۆ قوتابییان: ئه‌جندای سیاسی تێکه‌ل به‌ خواسته‌کانی خۆتان نه‌که‌ن

کوردستان TV
100%

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27 ى 11 ى 2021 ، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌. 

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابییانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: گرفته‌كانی قوتابیانمان پێگه‌یشتووه‌ هاتووم بۆ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبیستی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بن . 
مه‌سرور بارزانی له‌ باره‌ی كێشه‌كانی قوتابییان و خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو  رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی خۆیان خزانده‌ ناو خۆپیشاندانه‌كان خواسته‌كانی قوتابیانیان شێواندووه‌ ، بۆچی رێگە بدرێت کەسێکی دیکە بێت و بەناوی خۆپێشاندان ئەجێندایەکی سیاسی خۆی بەناوی قوتابییانەوە جێبەجێ بکات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:  پێش هەموو کەسێک دەبێت ئێوە خاوەندارییەتیی ئەم وڵاتە بکەن.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: داواتان لێدەکەم زۆر مەدەنیانە داواکارییەکانی خۆتان پێشکێش بکەن، بەڵام ئەوەی بینیمان سووتاندنی بارەگا و پەلاماردانی یەکدی و تووندوتیژیی و خوێنڕشتن، هەموومان ئازاردەدات و باوەڕ ناکەم ئێوەش پێتان خۆش بێت.
 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: خۆپێشاندان مافە و پشتیوانیی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانە دەکەین. بەڵام ئاراستەکردنی و دروستبوونی تووندوتیژی، خزمەتی داواکارییەکانی قوتابییان ناکات، ئەگەر خۆپێشاندان دەکه‌ن با ئاشتیانە بێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت راشیگه‌یاند: دەبێت ئەو ئەزموونە و ئەو وڵاتە بپارێزین و نیشتمانمان خۆش بوێت ،  دەزانم کێشەتان هەیە و چارەسەریشی بە گفتوگۆدەکرێت و دەبێت پێکەوە چارەسەری بکەین.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانی بۆ قوتابییان رایگه‌یاند: ئێمە دەزانین لە وڵاتێکدا دەژین، بەداخەوە بە درێژایی مێژوو دووچاری چەندین قەیران و کێشە و مەینەتی و هێرش و غەدر و زوڵمی مێژوویی بەسەر بەو وڵاتەدا کراوە، بەتایبەتی وەک بینیمان ئەم ماوەی دوایی چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە، دەزانین نەتەوە و خەڵێکی مەغدورین بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کە لە کوردستان دەژین، هەموو هەوڵێک دراوە کە نەهێڵن خۆمان لەسەر پێی خۆمان بوەستین، هەمووکات واکراوە لایەنەکانی دیکەش سوود لە جیاوازیی نێوانمان وەربگرن، لە کێشە و قەیرانەکان هەندێک جار کە دروست دەکرێن.
سەرۆکی حکومەت راشیگه‌یاند: ئێمە چەندین ئەرکمان لەسەر شانە، ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە  ئه‌و ئەزموون و کیانە بپارێزین،و داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکەین، جگە لەوەش ئەرکێکی دیکە ئەوەیە هەر هاووڵاتییەک بتوانێت خۆی پێبگەیەنێت و ئیش و کاری خۆی بکات، رۆڵی خۆی لەناو کۆمەڵگە ببێنێ و پەرەی پێبدات.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند:  باوەڕ بکەن ئەوەندە جێی داخبوو کە بینیمان ئاڵای کوردستان بەپێوە چوونە سەری و بێڕێزی و بێحورمەتیی بەرامبەر بە سیمبوولێک کرا کە بووتە دوابەرگی چەندین شەهید. هەزاران شەهید لەژێر ئەم ئاڵایە نێژراون. بێڕێزیکردن بەمە چۆن داوای قوتابییە.
گوتیشی: داوایەکی برایانەتان لێدەکەم کە ئێوە پێشمەرگەی قوتابی بن ،  لەپێش هەموو کەسێک بەرگریی لە کەرامەت و مافی وڵاتەکەتان و سیمبوولی وڵاتەکەتان بکەن


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.