یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ ڕالف ڕانگنیكی ئه‌ڵمانی گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه به شێوه‌ی كاتی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له شوێنی ئۆلی گونار سۆلشایه‌ری نۆروێژی كه به‌م دواییه‌و به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی مان ی‌و له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
ڕانگنیكی ته‌مه‌ن شه‌ست وسێ ساڵ ده‌ستبه‌رداری ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی ڕووسی بوو و به‌فه‌رمی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی مان یونایتدی وه‌رگرت، ئه‌م ڕاهێنه‌ره پێشتر نازناوی جامی ئه‌ڵمانیای له‌گه‌ڵ یانه‌ی شالكه به‌ده‌ستهێناوه‌و یانه‌ی لایپزیگی بۆ خولی پله یه‌كی ئه‌ڵمانیا سه‌رخستووه.
له‌م پۆسته نوێیهشیداو له پاڵ كاری ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی مانچسته‌ریونایتد، ڕۆڵێكی ڕاوێژكاری له یانه‌كه پێده‌درێت ، ئێستا مانچسته‌ریونایتد حه‌ڤده خاڵی هه‌یه له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دایه .
مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ ڕالف ڕانگنیکی ئه‌ڵمانی گه‌یشته ڕێککه‌وتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.