وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 430 کۆچبەری دیکە دەگەڕێنەوە عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کاروانی پێنجەمی کۆچبەران دەگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا مامەڵەی زیاتر لە 120 کۆچبەر تەواو کراوە بۆ گەڕانەوەیان.
هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 425 کۆچبەر له مینسكی پایتهختی بێلارووسیاوه گهیشتنهوه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
لە 18ـی ئەم مانگەوە تا ئێستا چوار کاروانی کۆچبەران کە نزیکەی 1500 کۆچبەر بە هەوڵ و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق گەڕاونەتەوە، هەروەها گەڕانەوەی دڵخوازانەی کۆچبەرانیش بەردەوامی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.