Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 03:17

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لەسەر هێرشکردن بۆ سەر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، کەسێک ویستوویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

هەروەها ڕایگەیاند: هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات کە ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.