Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 03:17

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزی پێشمەرگە پەلامارێکی ترسنۆکانەی تیرۆرستانی داعشی تێکشکاند

کوردستان TV
100%

 وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاو کردەوە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ـی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆدا.

هەروەها ڕایگەیاند:  4 پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشەکەدا بریندار بوون و هێزەکانی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات کە هێزەکانی پێشمەرگە، چەکداران و تیرۆریستانی داعشـیان ڕاوناوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە و ئێستاش بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە. .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.