شه‌وی رابردوو ، تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌ی كهڵان له سنووری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه .
په‌یامێنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌ی داعشدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێنج پێشمه‌رگه‌ی لیوای 5 ى پیاده شه‌هید بوون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: كه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌هید بوون ناوه‌كانیان بریتین له: (رائید ئیبراهیم بارام، رائید ئیسماعیل محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌مین حوسێن ، ئاراز سه‌مین، نه‌به‌رد سه‌عید ) .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیدهگهێنێت: دوای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌ی داعش تێك ده‌شكێنێت به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ههمهڕێكی پێشمه‌رگه‌وه 5 پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن.
ده‌شڵێت: هۆكاری شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كه له هێرشه‌كه‌ی داعشدا چوار پێشمه‌رگه بریندار ده‌بن ، دواتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وویستوویانه برینداره‌كان بگوازنه‌وه له‌و كاته‌دا بۆمب به پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌هید بوونی 5 پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكیشدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان تێكشكێندراوه و بارودۆخ له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.