دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، كه شه‌هید بوونی 5 پێشمه‌رگه‌ی لێكهوتهوه ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌هید بوونی 5 پێشمه‌رگه‌وه رایدهگهێنێت: سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خانەوادەی ئەو شەهیدە قارەمانانەی شەوی ڕابردوو دەكەم كە لە كاتی بەهانەوەچوونی هاوسەنگەرانی پێشمەرگەیاندا لە سنووری كوڵەجۆ، شەهید بوون و گیانیان بەخشی.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: لە خوای مەزن داواكارم گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزیان ببەخشێت. هیوای زووچاكبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەخوازم.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە. بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی هەنووكەیی و لەپێشینەیە.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: داوا دەكەین میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكەوە بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە.
شه‌وی رابردوو ، تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌ی كهڵان له سنووری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، پێنج پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی (رائید ئیبراهیم بارام، رائید ئیسماعیل محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌مین حوسێن ، ئاراز سه‌مین، نه‌به‌رد سه‌عید ) شه‌هید بوون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.