سەرپەرشتیاری شەقامی 150 مەتریی ھەولێر رایگهیاند: دروستکردنی شەقامی 150 مەتری زۆر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت و ئێستا 32%ی قۆناغی دووەم تەواو بووە و ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەم دەکرێت کە دیزاینی تەواو بووە و تەنھا ماوە گرێبەست بکرێت و دەست پێ بکرێت.
کەیفی فارس، سەرپەرشتیاری شەقامی 150 مەتریی ھەولێر رایدهگهێنێت: کارکردن لە قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر بەردەوامە و ئێستا کارەکان زۆر باش بەڕێوە دەچن و بەردەوامیش کاری تێدا دەکەن و شەقامە سەرەکییەکان ھەردووکی قیرتاو کراون و گەیشتووەتە نزیک کەسنەزان و پارچە پارچەی جادە خەدەمیەکانیش قێرتاو کراون و ھەیکەلی دوو یوتێرنی سووڕانەوە کە پردی سووڕانەوەیە تەواو بووە، بۆیە کارەکان زۆر باش دەڕوات.
کەیفی فارس دهشڵێت: ئەو ماوەیەی بۆمان دیاری کراوە تا کۆتاییی ساڵی داھاتووە، بەڵام ھەر ئێستا 32%ی تەواو بووە و زووتر تەواوی دەکەین.''
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: کارەکان زۆر خێرا دەڕۆن کە قۆناغی دووەم 7،7 کم دەبێت لە جادەی شەقڵاوە دەست پێ دەکات تا زیاتر لە یەک کم لە جادەی کەسنەزانیش تێپەڕ دەکات تا ناوچەی قەرەبوو کە لەوێش پردێک ھەیە و کۆتاییی پێ دێت و تەواوکەری بەشی دووەمە.
گوتیشی: ئێستا دیزاینی قۆناغی ھەولێر بۆ دھۆکیش تەواو بووە و تەنھا ماوە گرێبەست بکرێت و لەگەڵ قۆناغی دووەم دەست پێ دەکرێت، کە لە جادەی کۆنی بەحرکە تا جادەی دھۆک دەچێت و دەست پێ دەکات کە ئەویش زیاتر لە شەش کم دەبێت.
سەرپەرشتیاری شەقامی 150 مهتری ههولێر: ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی پڕۆژهکه دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.