كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان له نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با لە 5 – 15 کم دەبێ لە کاتژمێرێکدا.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كشه‌ممه 28 ى 11 ى 2021 :
هه‌ولێر 20 پله ، دهۆك 19 پله ، سلێمانی 20 پله ، هه‌ڵ‌بجه 20 پله ، كه‌ركوك 24 پله.
دووشه‌ممه 29 ى 11 ى 2021:
هه‌ولێر 22 پله ، دهۆك 21 پله ، سلێمانی 21 پله ، هه‌ڵه‌بجه 22 پله ، كه‌ركوك 25 پله .
ره‌وشی که‌ش و هه‌وای 48 کاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.