دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، كه شه‌هید بوونی 5 پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه:
مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:
هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی ڕابردوو لە سنووری کوڵەجۆ، كه لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاو‌سه‌نگه‌ره‌كانیان شه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌كی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆیه‌ش پێویسته په‌له بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان ڕاسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگری‌کردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە.
شه‌وی رابردوو ، تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌ی كه‌ڵان له سنووری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، پێنج پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی (رائید ئیبراهیم بارام، رائید ئیسماعیل محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌مین حوسێن ، ئاراز سه‌مین، نه‌به‌رد سه‌عید ) شه‌هید بوون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.