وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: تاوتوێی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی 2022ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 له رۆژی 7-11-2021 ، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به گفتوگۆ و له به‌رواری 21-11-2021 كۆتایی به گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی (به‌كارخستن)تشغیلی. جگه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كه داتای پێویستیان نه‌بوو.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: له ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاساكه.
تاوتوێی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2022 کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.