كۆنتڕۆڵی كاره‌با روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی كاره‌با بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی كاره‌بادا هاتووه: دۆخی كاره‌با باشتر ده‌بێت و له ئێستادا ئاستی
بەرهەمهێنانی کارەبا 3400 بۆ 3500 مێگاواتە.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵی كاره‌بادا هاتووه: خواست لەسەر کارەبا 5 هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لە ناوچە ساردەکان نزیکەی12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دراوە و لە ناوچە گەرمەکانیش زیاتر لە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا دراوە.
كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت: بە تێکرایی 14 کاتژمێر کارەبا دراوە ، ئەمرۆش یەکەیەکی وەبەرهێنانی وێستگەی 300 مێگاواتی خەبات دەگەرێتەوە.
هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: یەکەی دوومیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەرێتەوە و یەکەی وێستگەی گازی گەرمیان ئەمڕۆ تا سبەینێ دەگەرێتەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه: لە هەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی تورکیا ، قۆناخی یەکەمی هێڵی شەقلاوە-سۆرانیش تەواو بووە و دوێنێ زیاتر لە 200 مێگاوات کارەبا بۆ سۆران گواستراوەتەوە کە پێشتر توانایی 150 بۆ 160 مێگاوات کارەبای هەبوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.