هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له رووداوێكی هاتووچۆدا پێنج قوتابی بوونه قوربانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28 ى 11 ى 2021 ، له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ لەکاتى رۆشتى بۆ دەوامى زانکۆ قوتابییه‌كی زانکۆ لەسەر رێگاى ( خەبات – هەولێر)، توشى رووداوى هاتوچۆ دەبێت و گیانلەدەستدەدات و چوار قوتابی دیکەش بریندار دەبن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هاتووچۆدا هاتووه: روداوەکە کاتژمێر 7:10ی خولەکى سەر لەبەیانى لە نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر، نیسان ئالتیمایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی لەشوێن پێچێک کۆنترۆلی لەدەستداو لەشەقام دەرچوو.
هاتووچۆ راشیدهگهێنێت، دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلەکە چەند تەقلەیەک لێدەدات، ئینجا لەبنگردێک دەگیرێتەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانلەدەستدەدات کە قوتابی زانکۆ بوەو بۆ دەوام رۆشتووە.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هه‌ر له‌رووداوه‌كه‌دا چوار کەسى دیکه‌ش بریندار دەبن کە سەرجەمیان قوتابی زانکۆن.
هاتووچۆ ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بەسەیرکردنی شوێنی روداوەکەو کۆنترۆڵ لەدەستدانەکە و بڕی زیانەکان پێمان دەلێن کەخێراییەکە یەکجار زۆر بوە و نەگونجاوبوە لەگەڵ رێگایەکەو شوێنەکە.
هه‌ولێر.. لە رووداوێکى هاتوچۆدا پێنج قوتابی زانکۆ بونە قوربانى
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.