Erbil 38°C یەکشەممە 21 حوزەیران 01:44

باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ مه‌سرور بارزانی: ئاماده‌ین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئەنتۆنیۆ  باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا کە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی ئیتالیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئیتالیای کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، سوپاس و پێزانینی بۆ هەماهەنگیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ باڵیۆزخانەی ئیتالیا دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە . 
گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، بارودۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی کۆچبەرانی سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا ، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.