شانۆی وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سوتێم له نووسینی نووسه‌ر و شانۆكاری كورد "گه‌زیزه عومه‌ر" و سینۆگرافیاو ده‌رهێنانی" نه‌ژاد نه‌جم"ه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 28-11-2021 له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایشده‌كرێت..
ئه‌م شانۆگه‌رییه، له چه‌ندین شاری تری عێراق نمایش كراوه، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ و باشترین نمایش به‌ده‌ست هێنا وه چه‌ندین خهڵاتێكیتر له تونس و میسر به‌ده‌سته هێنا .
له نواندنی (هه‌وار فارس)-ه و موزیكی كاره‌كه له‌لایه‌ن سیروان عومه‌ر ه‌وه ئاماده‌كراوه و دیكۆره‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رهه‌م یاسین و هونه‌ر شه‌وقی و ڕوناكیش له‌لایه‌ن عه‌لی نه‌وزاد و هۆزان شێرزاد ه‌وه ئاماده‌كراوه.
" شانۆیی وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سوتێم" بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایشده‌كرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.