كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی په‌لاماری هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستیی ترسنۆکانەی داعش دەکەین کە شه‌وی رابردوو ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا راشیده‌گه‌ێنێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگرە لە پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عێراقیەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامی شکستی داعش.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەوپەڕی سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەکەین کە گیانیان سپارد و برینداربوون لە پەلامارەکەدا.
شه‌وی رابردوو ، له ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌وه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، له‌و شه‌ڕه‌دا چوار پێشمه‌رگه برینداربوون، له كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه بۆمب به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.