ئه‌نتۆنیۆ فاوچی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ئاشكرای كرد كه ڕه‌نگه ئێستا ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڤایرۆسه‌كه ده‌گاته هه‌موو شوێنێك و له جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
فاوچی كه ڕاوێژكاری پزیشكی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاشه ڕایگه‌یاند: ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا كه به ئۆمیكڕۆن ناسراوه سه‌ره‌تا له ئه‌فریقیا بڵاو بووه‌ته‌وه و جۆره‌كه‌شی مه‌ترسیداره و زۆر به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پزیشكه پسپۆڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان دكتۆره‌كانی ئه‌فریقیای باشوور ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئۆمیكڕۆن به‌ده‌ست بێنن كه نوێترین جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆڤید 19یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به فه‌رمی ئه‌م جۆره گۆڕاوه نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (ئۆمیكڕۆن)ی ناساند و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له جۆره‌كانی پێشووتر مه‌ترسیدارتره و زووتریش بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئێستاش زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان گه‌شته‌كانیان بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ڕاگرتووه بۆ ڕێگریكردن له گه‌یشتنی ڤایرۆسه گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا بۆ وڵاته‌كانیان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێك گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان ڕاگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.