د. خـانزاد ئەحمـەد ـ ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به هەوڵ و پلانەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان رایگه‌یاند :
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌جیندا و پلان كه دژ به په‌راوێزكردنی ئافره‌تانین و پشتیوانی ئافره‌تیش ده‌كه‌ین كه ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌یه له بواره‌كانی جیاجیادا .
به‌پێی په‌یره‌وی نوێ هه‌یكه‌لیه‌تی ئەنجومەنی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان ته‌واو گۆراوه كه هاوته‌ریب بیت له‌گه‌ڵ پلانه‌كانی حكومه‌ت كاره‌كانی خۆی بكات .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و په‌یره‌وه‌ش پێویسته بتوانیین جێبه‌جێی بكه‌ین ، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت جێگری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه و 6 وه‌زیریش ئه‌ندامن و ئێمه‌ش له‌ناو ئه‌نجومه‌ن وه‌ك ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن به‌شدارین
گوتیشی : به‌شی ئیداره‌و داراییمان هه‌یه دواتر به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن و به‌شی پلاندانان و توێژینه‌وه‌و داتایه كه لینكی هه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆكان و كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی
روونیشیكرده‌وه كه بۆیه هه‌ر كێشه‌یه‌ك رووبدات پێویسته ئێمه داتا و زانیاری و هۆكار بزانیین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان .
ئاماژه‌شیدا كه ئامانج له‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه ، دژ به پراوێزخستنی ئافره‌تان و هه‌روه‌ها ئافره‌تان گه‌شه پێبده‌ین له هه‌موو بواره‌كان به‌پێی تواناكانیان .
ئه‌نجومه‌نی بالای گه‌شه‌پێدانی خانمان یه‌كه‌م هه‌نگاو له كابینه‌ی 9 چاوخشاندنه‌وه به‌و خاڵانه‌ی كه له كوێ سه‌ركه‌وتووین و له كوێ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین ، توانیمان به‌ردی بناغه دابنێین بۆ دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و ستراتیژیه‌تێكی نۆی بۆ سیاسه‌تی یه‌كسانی ره‌گه‌زی .
د. خـانزاد ئەحمـەد ـ ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان گوتی : سیسته‌می په‌روه‌رده زۆر گرنگه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیژیه‌ته ، خێزان ، ئاین ئه‌وانه هه‌مووی رۆڵیان ده‌بێت له هێنانه دی یه‌كسانی جێنده‌ری .
روونیشیكرده‌وه كه بڕیاری 1325 كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌ركراوه له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه تایبه‌ته به ئافره‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كات .
راشیگه‌یاند كه پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باڵایه بۆ ئافره‌تان ئاشتی و ئاسایش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه خۆی له چه‌ند چه‌مكێك ده‌بینێته‌وه یه‌كه‌میان به‌شداریكردن و پاراستن و پێش‌گرتن واتا ویقایه . كه ئێمه له بنه‌مای دووه‌م كه پاراستنه ده‌ستمان پێكردووه ، هه‌رچه‌ند ئه‌و ئه‌ركه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاری له سه‌ر نه‌كراوه ، ته‌واوی بارگرانی كه‌مپه‌كان خه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه ، چونكه ئه‌و زه‌ره‌رمه‌ندا خوشك و دایك و ئازیزی ئێمه‌ن
ئه‌نجومه‌نی بالای گه‌شه‌پێدانی خانمان ده‌ستمان كرد به پێداچوونه‌وه بوو به یاسای توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ، چونكه توند‌و تیژی ته‌نها جه‌سته نین به‌ڵكو له رێگه‌ی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوه رووده‌دات .
له كۆتاییدا د خانزاد ئه‌حمه‌د گوتی : بۆ زیاتر خزمه‌تی ئافره‌تان پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كه .
لای خۆیه‌وه د. سـۆزان سـەفـەر ـ سەرۆکی رێکخـراوی داک و چـالاکـڤانی کـوردی ئێزیدی
ئه‌و رێكخراوه بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانیین هاوكار بین له گه‌ڵ حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌پێدانی خانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین زیاتر خزمه‌ت به ئافره‌تان بكه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی قوربانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعشن .
روونیشیكرده‌وه كه وه‌ك رێكخراوی داك 20 پرۆژه‌ی جیاجیامان ئه‌نجامداوه بۆ پاراستنی ئافره‌تان ، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ رێكخراوی دیكه‌ی بیانی فشارمان خسته سه‌ر حكومه تی عێراق بۆپه‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك ئه‌ویش یاسای رزگار بوون له ده‌ست تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها بۆچونی به‌رده‌واممان هه‌بووه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خول بۆ ئافره‌تان له ناو كه‌مپه‌كان .
ئامانجی ئه‌و بڕیاره تایبه‌تمه‌ندی ئافره‌ت دیار بێت ، رۆڵی رێكخراوه‌كانیش زیاتر له‌و بواره كاراتر بێت .
راشیگه‌یاند كه رێكخراوه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌ی له ناو ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن ، به‌هۆی به سیاسی كردنی كاری رێكخراوه‌كان له لایه‌ن به‌غداوه نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست خزمه‌ت به ئافره‌ته ئاواره‌كانی نێو كه‌مپه‌كان بكه‌ین .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشمان هه‌یه له گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌یتییه‌كان ، به‌تایبه‌تی له‌كه‌مپی دهۆك ، به‌ڵام زیاتر هاوكاریه‌كانیان بۆ ناوه‌راست و باشوور ته‌رخان كردووه ، سه‌نته‌رو خزمه‌تگوزاری ده‌روونی كه‌من بۆ به‌دواداچوون بۆ باری خراپی ده‌روونی كچان و ئافره‌تانمان له‌و كه‌مپانه .
له كۆتایی قسه‌كانیدا د. سـۆزان سـەفـەر ـ سەرۆکی رێکخـراوی داک و چـالاکـڤانی کـوردی ئێزیدی گوتی : پێویسته گرنگی به دانانی پرۆژه یاساكانی یه‌كسانی بده‌ین له نێوان ئافره‌ت و پیاو .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.