Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 22:30

فەڕەنسا پەیامێک لەبارەی پێشمەرگە شەهیده‌کانی شەوی ڕابردوو بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

فەڕەنسا پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییانی پێشمەرگە شەهیدەکانی کوڵەجۆ دەکات کە شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعشدا شەهیدبوون.

کونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) پەیامێکی سەرەخۆشی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: کونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکانی ئەو پێنج پێشمەرگەیەی کە دوێنێ شەو لە کوڵەجۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا شەهیدبوون دەکات، هەروەها هاوسۆزی خۆی بۆ هاوڕێ بریندارەکانیان دەردەبڕێت.

هەروەها نووسیویەتی: جەنگی دژی داعش جەنگی هاوبەشی ئێمەیە و ئێمە ڕژدین لە بەردەوامیدان بەو جەنگە شانبەشانی پێشمەرگەکان، هێزەکانی تەناهی عێراقی و هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی.

جێی باسە شەوی ڕابردوو له‌ هێرشێکی تیرۆرستانی داعشدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێنج پێشمه‌رگه‌ی لیوای 5ـى پیاده‌ شه‌هید بوون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.