له چوار چێوه‌ی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29-11-2021 شانۆگه‌ری (مردن له چوار وه‌رزدا) نمایش ده‌كرێت.
شانۆگه‌رییه‌كه له نووسینی (به‌یان ئه‌حمه‌د)-ه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (خه‌رمان هیرانی)یه نواندنی كۆمه‌ڵێ له ئه‌كته‌رانی ئافره‌تانه وه‌كو( خه‌رمان هیرانی ، فه‌ریده ئه‌حمه‌د ، به‌یان زه‌ریفی ، ته‌رلار هیرانی ، به‌یان ئه‌حمه‌د)
شانۆگه‌رییه‌كه له دوو كات و شوێنی جیاواز نمایش ده‌كرێت ، له كاتژمێر 10:30 به‌یانی له هۆتێلی (چوار چرا) له 30-11-2021 كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ نمایش ده‌كرێت.
ئا- كامران
ئه‌مرۆِ له هه‌ولێر شانۆگه‌ریی (مردن له چوار وه‌رزدا) نمایش ده‌کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.