سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە پارێزگای دھۆك 230 كارگە و 270 كۆگا دروست دەكرێن و تا ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو زۆرینەیان تەواو دەبن، كە ھەزار دۆنم زەوییان بۆ تەرخان كراوە و ھەلێكی زۆری كار بۆ خەڵكی پارێزگای دھۆك دەڕەخسێنن.
دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوام گرنگیی بە كەرتی پیشەسازی داوە، كە یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی حكوومەتی ھەرێمە و كاری بۆ كراوە و لە پارێزگای دھۆكیش ناوچەیەكی پیشەسازی دەست بە دروستكردنی كراوە، كە 230 كارگە دروست دەكرێن و ئێستا وەكو ھەنگاوی یەكەم 50 كارگە دروست دەكرێن و تا ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو زۆرینەی كارگەكان دروست دەكرێن و تەواو دەبن.
سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان دهشڵێت: ھەزار دۆنم بۆ ناوچەكە دیاری كراوە بۆ ئەوەی كاری پیشەسازی لێ ئەنجام بدرێت و تەنھا بۆ كاری خزمەتگوزارییەكەی 70 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە، كە كەرتی تایبەت كاری لەسەر دەكات، بۆیە ئەو ناوچەیە سەرمایەیەكی خەیاڵیی لێ خەرج دەكرێت.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: جگە لە كارگە، 270 كۆگای ھەڵگرتنی بەرھەمەكانی ناوچەكەی تێدا دەبێت، كە زۆرینەی ساردكەرەوەن، چونكە ئەو كارگانە كەلوپەلی خۆراك بە ھەموو جۆرەكانیەوە بەرھەم دێنن و ئەوەی پێویست بێت لەو كۆگایانەدا ھەڵدەگیرێن، بۆ ئەوەی دواتر بەكاریان بھێنن.
د. محهممهد شوكر دهشڵێت: ھەر كارگەیەك بەلایەنی كەمەوە 100 ھەلی كار دەڕەخسێنێت، ئەمەش وادەكات خەڵكێكی زۆر لەو كارگە و كۆگایانە كار بكەن، بۆیە ھەلێكی زۆری كار بۆ خەڵكی پارێزگای دھۆك دابین دەكات، چونكە مەبەستی ئێمە ئەوەیە جگە لە گرنگیدان بە كەرتی پیشەسازی، ھەلی كاریش بۆ گەنجانمان برەخسێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.