Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:53

سووریا .. له‌ ترسی به‌ئامانج کردنیان میلیشیاکان ده‌ستیان به‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان کرد

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەستیان کرد بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی کە هەندێکیان مووشەکی دروستکراوی ئێرانی مەودا ناوەندن لە جبەخانەکانی گوندەوارەکانی دێرازووری رۆژهەڵاتەوە بەرەو پێگەکان لە دەشتاییەکانی رەقە.
روانگەکە روونی کردەوە، گرووپەکان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان هێنا بۆ ناوچەی ئاسەواری شیبلی لە دەشتاییەکانی مەیادین لە دێرازووری رۆژهەڵات بارکران بە چەک و ئەو تەقەمەنییانە کە لە کۆگاکانی ئەو ناچەیە هەن، دواتر ئەو بارهەڵگرانە لەژێر پاسەوانیی چڕی میلیشیاکان بەڕێ کەوتن بەرەو پێگەکان لە ناوچەی معدان لە دەشتاییەکانی رەقە.

روانگەکە ئاماژەشی پێدا، ئەم جموجووڵانە لە ترسی ئەو بۆردومانە چڕانە دێن کە میلیشیاکان لەو ناوچانە دووچاری دەبنەوە.

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.