وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: نزیکەی 8 هەزار پلەدار و پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە.
ئەمرۆ دووشەممە 29 ی 11 ی 2021، له راگهیانداروێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه به فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به:
پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021).
عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه: به فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه.
راشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.
عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: له‌دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.