Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 19:14

په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەدات

کوردستان TV
100%


په‌رله‌مانی كوردستان كارنامه‌ی دانیشتنی داهاتووی راگه‌یاند. 
له‌ راگه‌یاندراوێكدا،  په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی1 -12-2021.
راشیده‌گه‌یه‌نن، بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه‌ خۆجێیەكان) و لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕِۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕِۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.