لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی قوتابیێکی کچ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە قوتابییەک کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە و تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی 122 ئاگادارکراونەتەوە لە ڕوودانی ڕووداواکە.
قوتابییەکە لە نێو قوتابخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە کە لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد خوێندوویەتی.
جێی باسە تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون نەکراوەتەوە و لە لێکۆڵینەوەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.