Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:34

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 6.5 پله‌ وڵاتێکی کیشوه‌ری ئاسیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.5ی پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی هۆنشۆ ڕووی دا كه‌ گه‌وره‌ترین دوورگه‌یه‌ له‌ وڵاتی ژاپۆن.

ناوه‌ندی (GFZ) بۆ تۆژینه‌وه‌ی زانسته‌كانی زه‌وی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه‌: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ گوڕی 6.5 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی هۆنشۆی له‌ ژاپۆن هه‌ژاندووه‌.‌

ناوه‌نده‌كه‌ هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه‌ سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 10 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه‌ بووه‌.

ده‌زگاكانی ئه‌منی ژاپۆن تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر زیانه گیانی و مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌ و هه‌روه‌ها ئاشكراشیان نه‌كردووه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی تسۆنامی یان نا.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.