Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 19:13

شەڕ لەنێوان چه‌کدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕووی داوه‌

کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌م لە گردی گۆڕەسێو لە سنووری خواکوڕک، چەکدارانی پەکەکە ھێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای تورکیا.

مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا سه‌رله‌ئێواره‌ له‌ گردی گۆڕەسێو ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ماوەی چەندان کاتژمێر شەڕ و تەقە لەنێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا به‌رده‌وام بووه‌ و دوواتر تۆپخانەکانی تورکیا چیای گۆڕەسێو و گەلی دەراو و چیای زرارایان به‌ چڕی تۆپباران کردووه‌.

هه‌روه‌ها یه‌كێك لە گوندنشینانی ناوچەکە بۆ (کوردستان تیڤی) جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵه‌، تۆپبارانکردنه‌كان بەردەوامی هه‌بووه‌ و دەنگی تەقەی چه‌كی بچووك و دۆشکەش  بیستراوه‌.

جێی باسە لەم ھەفتەیەدا ئەمە دووەمجارە لە گردی گۆڕەسێو و چیای دێل شەڕ لەنێوان چه‌كدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوودەدات.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.