ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاشكرایان كرد، به‌هۆی ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می شاری ئه‌سته‌مبۆڵ، 4 كه‌س بوونه قوربانی و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئه‌سته‌مبۆڵ 4 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان بیانی بووه، هه‌روه‌ها 19 كه‌سی تریش برینداربوون كه باری ته‌ندروستی 3 له برینداره‌كان سه‌خته.
به‌هۆی هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پردی بۆسفۆڕ به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ داخرابوو كه هه‌ر كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌م گه‌شتی 6 فڕۆكه‌ش به‌ناچاری گۆڕانكاری تێدا كرابوو كه بڕیاربوو له ئه‌سته‌مبۆڵه‌وه به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره و ئه‌زمیر به‌ڕێ بكه‌ون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.