كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، ڕه‌نگه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌یه‌نن.
عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆتایی به سه‌یركردنه‌وه‌ی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن دێنن و هه‌روه‌ها په‌سندیشی ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان 1436 تانه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌مه‌ش كۆمیسیۆن ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ناوی به‌ربژێره براوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان بردۆته‌وه و هه‌روه‌ها دیاریكردنی كۆتای ئافره‌تان و كهمایهتییهكان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌بێت و بێگومان له‌وانه‌شه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بێت.
عیماد جه‌میل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان گۆڕانكارییه‌كان به‌هۆی تانه‌كان له 5 كورسی په‌رله‌مانی كراوه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و به‌غدا و به‌سڕا. جه‌ختیشی كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كان به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی وێستگه‌كانه‌وه بووه كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌نێوان براوه و دۆڕاودا ڕوو بدات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند كه دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری، كۆمیسیۆن پێویستی به چه‌ند ڕۆژێك هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕابگه‌یه‌نێ، چونكه بڕیاره‌كانی ده‌سته‌كه پێویستی به كاته بۆ جێبه‌جێكردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.