ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌می ڕابردووی چه‌كدارانی داعش له كوڵه‌جۆ ڕزگاری ببوو، ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ست دا.
محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا تاكه پێشمه‌رگه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كه‌ی یه‌كشه‌می ڕابردوو له كوڵه‌جۆ ڕزگاری ببوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕاشیگه‌یاند: ئەو پێشمەرگەیە ناوی (عومه‌ر تۆفیق حه‌مید) بووه و به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌م لە ھێرشەکەی چه‌كدارانی داعش شوفێری ھەمەڕەکە بووه و بە سووتاوی خوی ڕزگار کردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی قووڵی برینه‌كه‌یه‌وه ئەم شەو گیانی لەدەست دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌كه دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.