ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له سنووری شارۆچكه‌ی كفری چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ش به توندی وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له نزیك به‌نداوی باوه‌شاسوار له باكوری شارۆچكه‌ی قه‌زای كفری ڕوویداوه.
گوتیشی: به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌هیدێك و 3 بریندار له ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: په‌لاماره‌كه له نزیك گوندی گۆبان بووه كه ده‌كه‌وێته پشت به‌نداوی باوه‌شاسوار، هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی توندی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ئاشكراشی كرد كه زانیاری ئه‌وه ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه ئاگاداری جووڵه‌ی چه‌كدارانی داعش بوونه و قایمكاریان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.