Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 17:33

ڕاگه‌یه‌نراوی وەزارەتی پێشمەرگه‌ له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌کدارانی داعش

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری شارۆچكه‌ی كفری بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: ئەمشەو 29ی 11ی 2021 کاتژمێر 22:08، جارێکی تر تیرۆریستانی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی 2ی لیوای پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكه‌ی کفری.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی بەرگرییەکی کەموێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.