Erbil 38°C شەممە 20 حوزەیران 17:33

پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەکات

کوردستان TV
100%


  شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەی سحێلا و دێربوونی کرد و لە نزیککەوە لەگەڵ خەڵک و فەرماندە سەربازییەکانی ناوچەکە کۆ بووەوە و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال و لە نزیکەوە ئاگاداربوونی دۆخی ناوچەکە، سەردانی سحێلایان کرد.
جوان ڕۆژبەیانی شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راطةياند: هەموو بەڵگەکان کۆ دەکەینەوە و بە ڕاسپاردە دەدەین بە حکوومەت و داوا دەکەین تیمی حکوومەت بێتە پەرلەمان و سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال.
گوتیشی: سەرەتا ویستمان هەموو ئەو بەڵگانە لە سنوورەکانی سحێلا کۆ بکەینەوە و لەگەڵ خەڵکی شنگال و زومماریش کۆ بووینەوە بۆ ئەوەی بزانین دۆخی ژیانیان لەو سنوورە لە چ ئاستێکدایە.
دەشڵێت: ژیانی ئەو خەڵکە خراپە و ناکرێ ببنە قوربانیی دەست لایەنە ناشەرعییە بیانییەکان و حکووومەتی عێراقیش کەمتەرخەمە لە خراپیی دۆخی خەڵکی ئەم ناوچانە، چونکە ئەو هێزانەی لەوێ نەیانهێشتووە دۆخی خەڵکەکە بەرەو باشی بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.