وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: چەند پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەكرێن.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە مەبەستی باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان، وەزارەت لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و كڕینی پێداویستی بۆ ئامێرەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج كرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه به‌ناوی پڕۆژه‌كان ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت به‌م شێوه‌یه:
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە شێخەشەل/بەحركە.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە كەلەكین/شاوێس.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی مامۆستایان لە پیرمام.
- چاككردنی ئامێر و كڕینی پێداویستی ئۆتۆمبێل.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.