له كۆتایی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی پازده‌می خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ئۆساسۆنا میوانداری یانه‌ی ئێڵچی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك كۆتایی پێ هات .
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی یاری و له خوله‌كی حه‌وت یاریزان ئه‌نتی بودیمیر به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا تاكه گۆڵی ئۆساسۆنای به‌ده‌ست هێنا .
له خوله‌كی نۆزده فیدیل شافیز گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه .
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا له هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوون به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو ، به‌م شێوه‌یه یاریه‌كه تا كۆتایی به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.